به وێنه…خانه‌قین و ناحیه‌یی گوڵاڵه ته‌سلیم به حه‌شدی شه‌عبی كرا
هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی گه‌ڕانه‌وه ناو قه‌زای خانه‌قین و شاره‌دێی گوڵاڵه و جێگیر بوون و رێككه‌وتنه‌كه‌ی دوێنێ شه‌ویان شكاند.
پاش ئه‌وه‌ی له شه‌وی16/10/2017 هێزه‌كانی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای نێو یه‌كێتی، هێنرانه‌وه پارێزگای كه‌ركووك به قه‌زا و ناحییه‌كانییه‌وه، ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه خانه‌قین و گوڵاڵه و له شنگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی پێش ده‌ستپێكردنی جه‌نگی دژی داعش هێزه‌كانی عێراقی تێدا بووه، ئه‌مڕۆش به‌ڵێن وایه حه‌شد خانه‌قین تێپه‌ڕبكات و بڕواته‌وه ئه‌ودیو خانه‌قین.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ئه‌م هێرش و شه‌ڕانگێزیه‌یی حه‌شدی شه‌عبی به هاوكاری به‌شێك له سه‌ركرده ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی نێو یه‌كێتی كراوه و پاشكشه‌یان به هێزی پێشمه‌رگه كرد و كه‌ركوك و ته‌واوی قه‌زا و ناحیه‌كانی سنوره‌كه‌یان ته‌سلیم كرده‌وه و له ئێستاشدا هه‌ر به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌زا و ناحیانه‌ی كه پێش ساڵی 2014 سوپای عێراقی تیا‌بوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و سنورانه، به‌شێكی زۆر له به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتیش چاوساغیان ده‌كه‌ن وو هاوكاریانن.