هۆشیار زێباری پیلانگێریه‌كی مه‌ترسیدار دژی به هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان( هۆشیار زێباری) له تویتێكی دا له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی توێته‌ر ئاشكرا ده‌كات” دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق کار بۆ سڕینەوەی هەرێمی کوردستان دەکەن.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی، دەبێت دەستووری عێراق دانبە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکانی وەکو ناوچەیەکی فیدڕاڵی بنێت.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، هەریەک لە وڵاتانی تورکیا و ئێران گەمارۆی ئاسمانیان خستە سەر هەرێمی کوردستان، لە شازدەی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق هێرشیان بۆ سەر شاری کەرکووک ئەنجامدا و داگیریان کرد.