(خواكوڕك) زانیاری لەبارەی كودەتایەكی نێو یەكێتی بڵاو دەكاتەوە
دوای كۆچی مام جەلال بە تەنها شەش رۆژ گرووپی خیانەتكاران لە 16ـی ئۆكتۆبەر خیانەتیان لە كوردستانكرد, كەركووك و بەشێكی زۆری خاكی كوردستانیان لە بەرامبەر چەند بەلێنێك بە سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی فرۆشت, ئەمەش كاردانەوەی گەروەی لە سار ئاستی ناوخۆو چەند سەركردەیەكی یەكێتی لێكەوتەوە بە خیانەت و كاری كالفامان ناویان برد.
لە ئێستادا یەكێتی بەدەستی كۆمەلێك كێشەی گەورە دەنالێنێت, لە كاتێكدا گرووپی خیانەتكاران لە هەوڵی كودەتان بەسەر سەركردایەتی یەكێتی بۆ سەرخستنی كودەتاكەیان دوو رێگایان گرتۆتە بەر لە رابردوو لە رێگای رێكخستنەكانی ناوخۆی حزبی و لە ئێستاشدا لە هەوڵی لە كار خستنی مەكتەبی سیاسی حزب و دامەزراندنی دەستەی بەڕێوەبردنی یەكێتی كە بەمەش گرووپی خیانەتكاران دەتوانن دەست بەسەر یەكێتی دابگرن, دەسەڵاتەكان تەنها لە چوار چێوەی بنەماڵەی تالەبانی و كوڕو برازاكانی مام جەلال بهێلنەوە.
بەپێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) كە پێشتر شالاوی عەلی عەسكەری ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژەی پێكردبوو, بافێل تالەبانی لە رابردوو لاهور شێخ جەنگی راسپاردووە بۆ دەست خستنە نێو رێكخستنەكانی یەكێتی كە لە نێو هەموو مەڵبەندەكانی یەكێتی گۆڕانكاری بكات هەموو ئەوانەی لە سیاسەتەكانی ئەوان نزیكن, بیانكات بە كارگێر مەڵبەند و جێگری مەڵبەند بۆ ئەوەی لە دەمی بەرێوە چوونی كۆنگرەی یەكێتی دەنگەكانیان مسۆگەربكات و بە جبێكردنەوەشیان لە نێو مەڵبەندەكان سەرنجیان بەڵای خۆیاندا رابكێشێت و كۆنتڕۆلیان بكات.
خواكوڕك زانیویەتی لە ئێستادا لە زۆربەی مەڵبەندەكانی یەكێتی پەیرەوی ناوخۆی یەكێتی پێشێلكراوە بە جۆرێك, كەسانێك لە جومگەكانی خوارووی حزب بە واژۆی لاهور كراوەتە كارگێر مەڵبەند بە جۆرێك كە مەڵبەند هەیە كە زیاتر لە 20 كارگێر مەڵبەندی هەیە.
كادرێكی یەكێتی لە مەڵبەندی شەشی سۆران نەیویست ئاماژە بە ناوەكەی بدەین, بە(خواكوڕك)ی راگەیاند لە دواهەمین سەردانی لاهور شێخ جەنگی بۆ سنوری سۆران و دەچەری باڵەكایەتی بە یەك واژۆ بڕیاری بۆ 13 كەس دەركرد كە وەك كارگێر لق دەست بەكار بن, ئەمە لە كاتێكدا كە مەڵبەند 8 كارگێر مەڵبەندی هەیە. پێچەوانەی دیسپلینی حزبی و پەیرەوی ناوخۆیی یەكێتیە. پێشوتریش شالاوی عەلی عەسكەری رایگەیاندبوو كە مەڵبەند هەیە 70 كارگێر مەڵبەند و 10 جێگری هەیە كە ئەمە لە دونیادا نەگوتراوە.
هەروەها ئەو كاردەی یەكێتی لە سنوری سۆران گوتیشی:” كۆنگرەی یەكێتی لە داهاتوودا پیشوتر كاری بۆكراوە لەنێو رێكخستنەكانی یەكێتی, بەداخەوە بەجۆرێك كاری بۆكرا كە لە بری لە خزمەتی یەكێتی بێت خرایە خزمەت گرووپێكی نێو یەكێتی, كە ئەمش راستەوخۆ كاریگەری نەێنی دەكاتە سەر پێگەی جەماوەری یەكێتی .