پلانه‌كانی سه‌ردانه‌كانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌ڵمانیا ئاشكرا ده‌بێت
له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك، سه‌ردانی كۆماری فیدرالی ئه‌ڵمانیا ده‌كات”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێك له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی كوردستان” لەماوەى سەردانەکەیدا نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا و هەریەک لە زیگمار گابریێل، وەزیری دەرەوە و ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین، وەزیری بەرگری کۆدەبێتەوە و سەردانى پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵیش دەکات.
پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و خستنەڕووى دوایین پێشهاتە سیاسى و ئەمنییەکانى ناوچەکە و شەڕى تیرۆریستانی داعش و ڕەوشى ئاوارە و پەنابەران و میکانیزمى چارەسەرکردنى پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دووپاتکردنەوەى هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنى پرسەکان بە رێگەى دیالۆگ و ئاشتیانە تەوەرى سەرەکیى دیدار‌و کۆبوونەوەکان دەبن”.
شایانی باسه، ئەو سەردانەی نێچیرڤان بارزانی دوای سەردانەکەی بۆ پاریس و بانگهێشتکردنی بۆ لەندەن دێت. رۆژی شەممە 2-12-2017 لە کۆشکی ئێلیزێ، ئێمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لە شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی کرد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی هاوبەشیشدا ماکرۆن پشتیوانی بۆ مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی عێراقدا دووپاتکردەوە و رایگەیاند: “کوردستانێكی یەکدەنگ دەبێتە هۆی سەقامگیری لە ناوچەکەدا”.