گۆڕان و پاشكۆكه‌ی” كۆمه‌ڵ” له حكومه‌تی كشانه‌وه

له كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی، داوایه‌ك ئاراسته‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كرا، به‌وه‌ی پاشه‌كشه بكرێت له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م راسپارده‌یه له‌لایان جڤاتی نیشتمانی كرا و پرۆژه‌كه چووه واری جێبه‌جێ كردن ئه‌م داواكاریه، كۆمه‌ڵی ئیسلامیشی گرتۆته‌وه، ده‌بێت ئه‌وانیش له‌ژێر فه‌رمانی راسپارده‌ی جڤاتی گشتی نیشتمانی گۆڕان پاشه‌كشه بكه‌ن”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو گۆڕان به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، بریاری گۆڕان بۆ پاشه‌كشه‌كردن له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بریاره و ده‌بێت كۆمه‌ڵی ئیسلامی جێبه‌جێی بكات، ئه‌مه وه‌ك فه‌رمان وایه بۆ كۆمه‌ڵیش”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵیه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن”، گۆڕان و کۆمەڵ پێکەوە بڕیاری کشانەوەیان لە حکومەت داوە و بڕیارە پاش کەمێکی دیکە راگەیێندراوێک بڵاوبکەنەوە به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ی گۆڕان ده‌لێت فه‌رمانی جڤاتی نیشتمانیه، ده‌بێت كۆمه‌ڵیش جێبه‌جێی بكات”.
هه‌ربه‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه” گۆڕان بڕیاری داوە دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش ببێت.
عه‌بدولستار مه‌جیدیش رایگه‌یاندووه كه له‌به‌یانیه‌وه وه‌ك له فه‌رمانی پاشه‌كشه‌ی گۆڕاندا هاتووه، ده‌وام ناكات، كه‌سێك به‌وه‌كاڵه‌ت له‌شوێنی ئه‌و داده‌نرێت و ئه‌و شوێنه به‌رێوه ده‌بات”.