هەینی داهاتوو خۆپیشاندان دەست پێدەکاتەوە

 
جارێکی تر ڕەوتی سەدر ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی فراوان لە سەرتاسەری عێراق.
 
لە ڕاگەیەنراوێکدا لێژنەی ناڕەزاییەتیەکانی گەلی سەربە ڕەوتی سەدر بە دروشمی دادگایی کردنی گەندەڵکاران،داوا لە هاوڵاتیان دەکات دوای نیوەڕۆی هەینی بڕژێنە سەر شەقامەکان و داوای مافەکانیان بکەن.
 
چاوەڕێ دەکرێت لە ناوچەکانی باشورو ناوەڕاستی عێراق ژمارەیەکی بەرچاو بەشداری لە خۆپیشاندانەکە بکەن بە تایبەت لە بەغدادی پایتەخت.
Back to top button