گۆڕان چوه پاڵ لایانه شیعه‌كان له‌دژی كورد و سوونه بۆ رێگری كردن له دواخستنی هه‌ڵبژاردن
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌مرۆ به‌نیازی ئه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دوابخرێت له په‌رله‌مانی عێراق، كه داوایی لایانه سوونه‌كان، به‌شێكی شیعه‌كانیش بوو، بۆ ده‌نگدان به‌نهێنی له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام له دانیشته‌كه‌دا، چه‌ند لایه‌نێكی شیعه، فراكسیۆنی گۆڕان له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق دا كشانه‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، له‌دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا، هاوپه‌یمانى نیشتمانى وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر ده‌نگدانى نهێنى له‌سه‌ر واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه ڕۆژى 12/ 5/ 2018 بۆ ئه‌نجامدانى دیاری كراوه، كشانه‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه نیسابی یاسایی دانیشتنه‌كه تێكچوو، هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه له‌كۆى 260 په‌رله‌مانتارى ئاماده‌بوو، ته‌نها 123 ئه‌ندام مانه‌وه و هاوكات له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كاندا، فراكسیۆنى گۆڕانیش بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌ى كرد و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه‌ش جه‌ختی كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنن له واده‌ى خۆى”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ”به‌و هۆیه‌شه‌وه دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو دواخرا، به‌پێی لێدوانى سه‌ركرده‌كانیان، لایه‌نه سونه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ دواخستنى په‌رله‌مانن بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ، یان هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكانى نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌دین و دیاله دوابخرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه دۆخێكی هاوشێوه‌ی ئه‌و شاره سوونانه له خاكی سه‌دا 51ی كوردستان له ناوچه داگیركراوه‌كانی ماده‌ی 140 هه‌یه”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، ئه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یكات، نه‌ك سیاسه‌ت نیه، به‌ڵكو رێك حه‌زێكی داگیركا‌ر و له‌ناوبردنی كورده، چونكه له‌ئێستادا كورد ناتوانێت زه‌مانه‌تی ده‌نگ بكات له به‌شێكی زۆری ناوچه‌كێشه له‌سه‌ره‌كانی داگیركراوی ئێستادا و ته‌عریب و سه‌دان جۆڕی تاوانی تر دژ به كورد ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ناوه‌خۆ گۆڕان باس له له‌ده‌ست دانی خاكی 51ی ده‌كات، پارتی و یه‌كێتی تۆمه‌تبار ده‌كات، كه‌چی له به‌غا دا، هاوبۆچوونی شیعه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن، له عێراق ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دۆخی ئه‌و ناوچانه، له‌بار نیه بۆ هه‌ڵبژاردن به‌تایبه‌تی بۆ كورد”.