رونكردنهوهیهك لهسهر دهستكاری بهشهخۆراكی مانگانه
(نەوزاد سابیر) بەرێوەبەری دابەشكردنی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر رایگهیاند:” لە چەند رۆژی رابردوودا چەند بەشەخۆراكێك لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە كراوە، شەكر و زەیت بۆ پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەی بەشە خۆراكی مانگانە رەوانە كراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دابەش دەكرێت”.
ههروهها ( نهوزاد سابیر) ڕاشیگهیاند:” بەهۆی ئەوەی بەشەخۆراكەكان پشكنینیان بۆ نەكراوە بۆ دابەشی سەر بریكارەكان نەكراوە، تاوەكو پشكنینیان بۆ نەكرێت و ئەنجامەكەی دەرنەچێت ئەو بەشەخۆراكانە دابەش ناكرێت ئەویش لە پێناوی پاراستنی هاوڵاتیانە لەوەی ئەو خۆراكانە هەر كێشەیەكی تەندروستیان هەبێت”.
ئەو بەشە زەیت و شەكرەی گەیشتووە بەشەخۆراكی مانگی 8ی ساڵی 2017یە.
بهریوبهری دابهشكردنی كهلوپهلی خۆراكی ههولێر رونیشكردهوه : بەغدا بەپێی بەرنامەی خۆیان ساڵانە بەشەخۆراكیان ناردووە، ساڵ هەبووە پێنج بەشەخۆراك یان شەش بەش یان حەوت یان هەشت بەشیان ناردووە و بۆیە ئەگەر بێینە سەر قەرز ئەوە زۆر بەشە خۆراكی ئێمە قەرزارن.