نێچیرڤان بارزانی: راگه‌یاندراوه‌كه‌ی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بادی بڵاو كراوه هیچ په‌یوه‌ندی نیه به كۆبوونه‌وه‌كه
له دیمانه‌یه‌كی میدیایی دا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كه‌ناڵی “كوردستان 24 و رووداو” نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئێمه و عه‌بادی بڵاو كرایه‌وه، هیچ په‌یوه‌ندی به كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بووه، من نیگه‌رانی خۆشم به‌وان راگه‌یاندووه له‌مه‌ر راگه‌یاندراوه‌كه”.
نێچیرڤان بارزانی له كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس له لێدوانێكی میدیایی دا له‌باره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ” هه‌ولێر و به‌غدا” به‌سه‌رۆكایه‌تی ” عه‌بادی و نێچیرڤان بارزانی” رایگه‌یاند” ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندراوه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه دووره له راستی، ئێمه هیچ شتێكی له‌و شێوه‌یه‌مان له‌كۆبوونه‌وه‌كه باس نه‌كردووه، ده‌شلێـ” ئێمه بهئهوانمان راگه‌یاندووه كه نه‌ده‌بوو به‌م شێوه‌یه، ئێوه راگه‌یاندراو بڵاو بكه‌نه‌وه”.
نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه گوتیشی، بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و راگه‌یاندراوه، هیچ په‌یوه‌ندی به كۆبوونه‌وه‌كه‌مان نه‌بووه، هیچ شتێكی له‌م شێوه‌یه‌ش باس نه‌كراوه، نیگه‌رانی خۆمان له‌مه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه، به ئه‌وان گه‌یاندووه، ده‌شلێـ، مه‌وقفی ئێمه زۆر روونه، ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا به رێگای ده‌ستوور چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین”.