بزووتنه‌وه داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات ده‌نگ به یه‌كگرتوو بده‌ن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/01/1-104.jpg)
بزووتنه‌وه داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات ده‌نگ به یه‌كگرتوو بده‌نئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 25ی1ی2018 له شاری سلێمانی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانیان كرد و كۆبونه‌وه و بارودۆخی ئێستای عیراق تاوتوێكرا.
دوای كۆبونه‌وه‌كه له پرێس كۆنفرانسێكدا (كامیل مه‌حموود) وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند: به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عیراق ناكه‌ن و یه‌كگرتوو به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شدارده‌بێت ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له لایه‌نگرانی كرد ده‌نگ به یه‌كگرتوو بده‌ن له‌و ناوچانه.
هه‌ر له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا (عومه‌ر محه‌مه‌د) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو ڕاشیگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌كدا جه‌ختیان له به‌رده‌وامی كۆبونه‌وه‌كانیان كردۆته‌وه و له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه كاری هاوبه‌ش ده‌كه‌ن له هه‌رێم و عیراق.