ژن و پیاوێك لەلایان خانەوادەكەیانەوە كوژران
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەزگایی میدیایی خواكوڕك ژن و پیاوێك لە نزیك شاری هەولێر بەهۆی ئەوەی بەبێ رەزامەندی خانەوادەی كچەكە هاوسەرگیریان كردبوو، دوای چەند ساڵێك لە هاوسەرگیریان لەلایان خانەوادەی ژنەكە ژن و پیاوێك و منداڵێك لەناو ماڵەكەی خۆیان دەكوژرێن،
لەو باریەوە بەرێوەبەرایەتی پۆلیس رایگەیاند” ئەم دۆسیەیە دۆسیەیەكی كۆمەڵایەتی بووە، لە ئەنجامدا ژنێك و پیاوێك و منداڵێك كوژراون، تاوانبارەكانیش رایانكردووە بۆ شوێنێكی نادیار بەڵام پەراوی لێكۆلینەوەیان بۆ كراوەتەوە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان ئەوانەی كوژراون ژن و پیاوێكن بەناوەكانی (م.ح.ئ) و (ن.ق.ع) لەگەڵ منداڵێك، بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەكان ئەو ژن و پیاوە بەبێ رەزامەندی ماڵی كچە هاوسەرگیریان كردووە، ئەمەش دوای ئەوە هاتووە كە پیاوەكە چەندین جار چۆتە داخوازی كچەكە بەڵام بەهۆی ئەوەی خانەوادەی كچەكە ئامادە نەبوونە كچەكەیان پێ بدەن، ناچار رێك دەكەون لەگەڵ كچەكە هاوسەرگیری بكەن و بۆ شوێنێكی نادیار رابكەن، بەڵام دوای ئاشكرا بوونیان لەلایان برا و باوكی كچەكە دەكوژرێن”.