شاخەوان عەبدولا بۆ وەزیری ناوخۆو بەرگری عێراق, دڵنیابن بە بێ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ سنوری كەركووك ئێوە توانای پاراستنی ئەو ناوچانەتان نیە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی باڵای ئاسیاش و وەزارەتی ناوخۆو بەرگری و لێژنەی ئەمنی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە, پەرلەمانتارێكی كورد بە وەزیری بەرگری و ناوخۆی راگەیاندووە بە بێ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە داگیركراوەكان, ئێوە ناتوانن ئەمنیەتی ئەو ناوچانە بپارێزن.
شاخەوان عەبدولا پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق, لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیەتی:” له بەغدا لە كۆبونەوەی باڵای ئاسایش بەئامادەبونی وەزیری بەرگری و وەزیری ناوخۆو دەزگای مخابرات و هەواڵگری سەربازی و ئاسایشی نیشتمانی ، تەواوی ئەو تاوانانەمان خستە روو كە دەرهەق بەهاوڵاتیانی ئێمە ئەنجامدراوە لەدوای ١٦ ئۆكتۆبەر لەناوچەكانی دەرەوەی هەرێم.
ئەو ئەندام پەرلەمانەی پارتی دەشنوسێت:” زۆر بەرونی پێم راگەیاندن رێگە نادەین پێشمەرگە كە بەشێكی گەورەی سەركەوتنەكانی ئێوە بو لە شەری داعش ئەمڕۆ دەستگیر بكرێن یان سوكایەتی بە كەسوكاریان بكەن ، هەروەها دڵنیامانكردنەوە كە بەبێ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ سنورەكە ئێوە توانای پاراستنی ئەو ناوچانەتان نییە .