وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له باره‌ی پێشخستنی تاقیكردنه‌وه‌كان بڕیاری دا
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی پێشخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی دووه‌م، بڕیاریدا و رایده‌گه‌ێنێت.” كه تاقیكردنه‌وه‌كانی پێشخستووه.”
لە ڕاگەیەندراوێکدا كه كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کردووە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی دووه‌می پێشخستووه و داواش ده‌كات كه پڕۆگرامی خوێندن ته‌واو بكرێت بۆ پارێزگاریکردن لە ئاستی زانستی.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه دراوه.” به ئه‌وه‌ی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و پەیمانگاکان لە ڕۆژی شەممە ٢٨/٤/٢٠١٨ دەستپێدەکات و لە ڕۆژی سێ شەممە ٨/٥/٢٠١٨ کۆتایی دێت، لەگەڵ ڕەچاوکردنی ئەوەی کە ١/٥/٢٠١٨ پشووی فەرمییە و نابێت خشتەی تاقیکردنەوە دابنرێت.
هه‌روه‌ها سەبارەت بە پەیمانگاکانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاقیکردنەوەکان لە ڕۆژی پێنج شەممە ١٠/٥/٢٠١٨ کۆتایی دێت.
ده‌قی نوسراوه‌كه:-