داعش كه‌ركووك و حه‌ویجه‌ داگیر ده‌كات

پێشتر رۆژنامه‌ و ئاژانسه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌ مه‌ترسی داعش كرد له‌سه‌ر كه‌ركووك پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و له‌ئێستادا به‌ته‌واوی ترس له‌سه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركووك نیشتووه‌، له‌و جوڵانه‌ی داعش بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر كه‌ركووك گوته‌بێژی ئاسایشی كه‌ركووكیش چه‌ند نێهێنه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشكرای ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت”رەوشی ئەمنیی كەركووك زۆر ئاڵۆزە و پێشبینیی دەكرێت لە رۆژانی دابێ رەوشەكە بەرەو خراپتر بچێت. دەشڵێ، داعش دەستی بە چالاكی كردووە و، حەشد و ھێزە عێراقییەكان نەیانتوانیوە تیرۆریستان لەو سنوورە دەربكەن”.

له‌ لێدوانێكی دا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی فه‌رهاد حه‌مه‌ عه‌لی گوته‌بێژی ئاسایشی كه‌ركووك رایده‌گه‌ێنێت”ماوەی چوار مانگە بە ھۆی رووداوەكانی ١٦ـی ئۆكتۆبەرەوە رەوشی ئەمنی كەركووك بە تەواوەتی تێك چووە و رۆژانە دیاردەی ھەڵكوتانەسەر ھاووڵاتیان و دزی و كوشتن و رفاندن ھەیە، ئەمەیش ھەمووی بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە ئەو ھێزە عێراقیانەی ھاتوونەتە كەركووك، خەڵكی سنوورەكە نین و لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ھاوردە كراون، ھەر ئەمەیش وای كردووە رەوشی ئەمنی بەراورد نەكرێت لەگەڵ ئەو سەردەمەی ئێمە وەك ھێزەكانی ھەرێمی كوردستان ئەركی پاراستنی رەوشی ئەمنیمان لە دەستدا بوو”.

داعش ماوه‌یه‌كی ده‌ستی به‌ جوڵه‌ كردووه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ گوته‌بێژه‌كه‌ی ئاسایشی كه‌ركووك ده‌لێـ”كاتی خۆی كە ھێزەكانی حەشد و سوپای عێراق ئۆپەڕاسیۆنی قەزای حەیجە و دەوروبەریان دەست پێكرد، تەنیا جادەیان پاك كردەوە نەك بچنە نێو گوندەكانەوە، لەبەر ئەوەیش نەتوانرا داعش لە ناوچەكە پاك بكرێتەوە و، لە ئێستا ژمارەیەكی بەرچاوی تیرۆریستانی داعش لە سنووری كەركووك ماون و چالاكییان ھەیە، دەشڵێ، “پێشبینی دەكەین لە ماوەكانی داھاتوودا چالاكیی داعش لەنێو كەركووك و دەوروبەریشی روو لە زیادبوون بكات، ھەر چەند شەوێك بەر لە ئێستا لە گوندێكی سەر بە ناحیەی ریاز،  داعش ٢٧ حەشدی كوشت و ژمارەیەكیشی لێی بە دیل گرتن، ھەتا بەپێی زانیاریی ئێمە ژمارەیەك داعش لەنێو سەنتەری شاری كەركووك دەستیان بە جووڵە كردووە”.

Back to top button