چوار ڕاوێژكاری ئیتلاعات و سوپای قودس یەكێتی بەڕێوەدەبەن
سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو نزیك لە ( عومەر فەتاح ) بە خواكوڕكی ڕاگەیاند :” چوار ڕاوێژكاری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران سەربە ئیتلاعات و سوپای قودس ماوەی ساڵێكە لە ئوتێل ( تایتانیك) دەژین و هەمو پێداویستی و حیسابێكیان لەسەر ئیدارەی گشتی یەكێتی نیشتیمانی كورستانە “.
ئەو سەرچاوە باوەڕپێكراوە بە خواكوڕكیشی ڕاگەیاند :” ئەو چوار ڕاوێژكارەی ئیتلاعات و سوپای قودس سەرپەرشتی تەواوی بەڕێوەبردن و سیاسەتەكانی یەكێتی دەكەن لە باشوری كوردستان و ڕۆژانە بە 4 ئوتۆمبێلی مارسیدس جۆری ڕەش دەیانگەیەننە دەباشان و لەگەڵ (پاڤێڵ تاڵەبانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ) كۆدەبنەوە و ڕێنماییان بۆ سیاسەتی یەكێتی دائەڕێژن “.