میسال ئالوسی ره‌خنه له عه‌بادی ده‌گرێ
دوای رێگەدان بە گەشتی عەمرەكاران لەڕێگەی فرۆكەخانەی هەولێرەوە بۆ سعودیە، له نامه‌یه‌كدا په‌رله‌مانتارێكی عێراقی ره‌خنه له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌گرێت ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی3ی 2018 میسال ئالوسی پەرلەمانتار له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق لەنامەیەكدا بۆ حەیدەر عەبادی رایگەیاند: ئایا فڕۆكەخانەكان تەنیا بۆ ئەوانەن كە خۆشەویستی تۆن، ئەوانی دیكە كە بۆ حەج ناڕۆن خاوەنی ماف و بەهای كەمترن.
لە نامەكەیدا میسال ئالوسی ده‌ڵێت: فڕۆكەخانەی نێودەڵەتی هەولێر بە فەرمانی حكومەتی فیدراڵی بۆ ئەوانەی ئارەزووی حەج دەكەن كرایەوە، ئه‌مه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه، بەڵام سەرۆك وەزیران رێگەم بدەن سوێندت بدەم بە خوای كەعبە كە من و تۆش باوەڕوامان پێیی هەیە كە لە چ ئایەت و دەقێكی قورئان یاخود فەرمودەی پێغەمبەردا هاتووە كە موسڵمان مافی بەكارهێنانی فڕۆكەخانەكانی وڵاتەكەی هەیە، بەڵام مەسیحی، جولەكە، ئێزیدی، سائبی، بەهایی، عەرەبێك كە ئەركە ئایینییەكانی جێبەجێ ناكات، كورد و توركمان ئەو مافەیان نییە.
له به‌شێكی نامه‌كه‌یدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره نوسیوێتی، ئایا فڕۆكەخانەكان تەنیا بۆ ئەوان تۆ خۆشت دەوێن، ئایا ئەو مرۆڤانەی دیكە كە بۆ حەج ناڕۆن مرۆڤی دیكەن و خاوەنی بەهاو مافی كەمترن؟ سەرۆك وەزیران ئایا دەزانیت كەسانێكیش هەن نەخۆشی كوشندەیان هەیەو هەیانە بەتەمەنن و خێزانیش هەن نیوەیان لەهەولێر و دهۆك و سلێمانین و نیوەكەی دیكەیان لە دەرەوەی وڵاتن.