فهرهاد پیرباڵ دهستگیركرا و پۆلیس روونكردنهوه له بارهی دهستگیركردنی دهدات
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر له بارهی دهستگیركردنی فهرهاد پیرباڵهوه روونكدرنهوه دهدات و رایدەگەیێنێت.” بەپێی سکاڵای دادوەری گشتیی فەرهاد پیرباڵ دەستگیرکراوه.”
لهو بارهوه، لیوای مافپەروەر، (عەبدولخالق تەڵعەت) بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر رایگهیاندوه.” كه رۆژی یهك شهممه 11/3/2018، كاتژمێر 11:00ی نیوهڕۆ ، فەرهاد پیرباڵ بەپێی ماددەی 226 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ـی ساڵی 1969 و بە فەرمانی بەڕێز دادوەری گشتیی دەستبەسەر کراوه.
دەقی یاساکە دەڵێت: “هەرکەسێک سووکایەتی ئاشکرا بە پەرلەمان، حکومەت، دادگاکان و هێزە چەکدارەکان یان هەر دەزگایەکی حکومی یان دەسەڵاتێکی گشتی یان فەرمانگەیەکی فەرمی و نیوە فەرمی بکات، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە حەوت ساڵ تێنەپەڕێت، یان بە بڕە پارەیەکی دیاریکراو سزادەدرێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوو، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و تێیدا فەرهاد پیرباڵ “قسەی نەشیاو” بە مونا قاهوەچی، پەرلەمانتاری تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان و مێردهكهی عبدالقادر بازگران دەڵێت.