جه‌نه‌راڵێكی سعودی : پیویسته كورد ئامانجی ستراتیژییان دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانیان بێت

لیوای خانه‌نشینكراو( ئه‌نوه‌ر ماجد عشقی) پێشتر راوێژكاری تایبه‌تی ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی سعودیه بووه و له ئێستادا سه‌رۆكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه سیاسیی و ستراتیژییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی و ده‌ڵێت: “ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی تاكتیكی كوردستانه، به‌ڵام هاوپه‌یمانی ستراتیژی هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیایه. نه‌ك رژێمی ئاخونده‌كان و ئه‌ردۆغان”.
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه سیاسیی و ستراتیژییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سعودیه ده‌شڵێت:”پێویسته له‌سه‌ر كورد یه‌كڕیزی خۆیان بپاریزن، پێویسته ئامانجی ستراتیژییان دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره بێت، به رێگه‌ی ئاشتیانه و هێمنانه”.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، ساڵی رابردوو، سه‌رپه‌رشتی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی كرد، هه‌رێمی كوردستان له 25ی ئه‌یلوولی 2017، پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان ئه‌نجامدا و زیاتر له % 92ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌شداریان له پرۆسه‌كه‌دا كرد.