ئه‌مڕۆ ئه‌م وه‌زاره‌تانه مووچه وه‌رده‌گرن به سیسته‌می نوێی مووچه.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دوێنێ شه‌ممه خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە ئه‌مڕۆ یەکشەممە دوو وەزارەت بە سیستەمی نوێ مووچە وەردەگرن.”
بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یەك شەممە 8/4/2018، مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەكرێت.
لە هەفتەی رابردووەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سیستەمی نوێی پاشەکەوت دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ کردووە، تاوەکو ئێستاش مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی دابەشکراوە، بڕیاریشه له رۆژانی داهاتوو مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه حكومیه‌كانی تر دابه‌شبكریت به‌س یسته‌می نوێی مووچه.