فازڵ میرانی: ته‌نها پارتی ئاماده بوو بۆ هه‌ڵبژاردن هیچ لایانێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن نه‌بوو
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن، ده‌لێـ”تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادە بوو، ده‌شلێ پارتی تاكڵایان بوو ئاماده بوو به‌ڵام هیچ لایانێك ئاماده نه‌بوو”.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له لێدوانێكی دا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند” پارتی تاکە لایەن بووه کە داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی کوردستانی لە کاتی خۆیدا كردووه و رەتیشیکردەوە، هیچ لایەنێکی سیاسیی دیکەی کوردستان ئامادەی هەڵبژاردنەکان بووبێت.
میرانی دەڵێت؛ پارتی دەیویست هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم له‌پێش هه‌ڵبژاردنی عیراق بكرێت، پارتی داوای کرد لایەنە کوردستانییەکان به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی عیراق بكەن، کەچی پێی رازی نەبوون، دواتر پارتی داوای کرد هەردوو هەڵبژاردنەکە بەیەکەوە بکرێت، کەچی ئەویشیان رەتکردەوە”.