ڕژێمی ئه‌سه‌د سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی چۆڵ كرد
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری گورز وه‌شاندنی له سوریا دا, له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه كیمیاویه‌ی كردوبیه سه‌ر ناوچه‌ی دۆما, روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/ 4/ 2018 ڕای گه‌یاند، هێزه‌كانی سه‌ر به ڕژێمی ئه‌سه‌د، فڕۆكه‌خانه و بنكه سه‌ربازییه‌كانیان چۆڵ كرد.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، كه هه‌واڵه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌گوازێنه‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند: “به‌پێی زانیارییه دووپاتكراوه‌كان، هێزه‌كانی ڕژێمی سووریا، سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی له‌هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستیدایه، چۆڵ كرد”.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه ئه‌و هه‌نگاوه، به‌هۆی مه‌ترسی هێرشی ئه‌مریكایه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ، هه‌ڕه‌شه‌ی له ڕووسیا كرد به‌وه‌ی، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بۆردوومانی سووریا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ لە تویتێکدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بە هەڕەشەکانی ڕووسیا بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکەکانی ئەمریکا کرد و رای گەیاند: “ڕووسیا بڕیاری داوە کە ھەر مووشەکێک ئاراستەی سووریا دەکرێت، بیخاتە خوارەوە”.
ترەمپ داوا لە ڕووسیا دەکات، خۆی بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکەکان ئامادە بکات و دەڵێت: “با ڕووسیا ئامادە بێ، چونکە مووشەکەکانمان وا بەڕێوەن”.
سەرۆکی ئەمریکا مووشەکەکانی هێزە جەنگییەکانیان بە مووشەکی “جوان و نوێ و زیرەک” وەسف دەکات و پێیوایە، نەدەبووایە ڕووسیا ھاوپەیمانیی کەسێک بکات کە “وەکوو ئاژەڵ ھێرشی کیمیایی دەکاتە سەر خەڵکی خۆی و خۆشیی لێ دەبینێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکی بۆ سەر چەند پێکەیەکی جیاواز لە سووریا ئەنجام بدرێت و بەو هۆیەشەوە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان هۆشدارییان پێ دراوە.