بهتهنها یهكێتی له ئهنجامی بهرایی ههڵبژاردن له سلێمانی و ههڵهبجه ڕازییه
بەوپێیەی چاوەڕێ دەكرا دەنگی یەكێتی كەمبكات بەهۆی دروستبوونی لیستی نوێ بەتایبەت جیابوونەوەی بەرهەم ساڵحو چەندین بەرپرسو كادیری دیكەی یەكێتیو لەو حزبە،دەستبەجێ دوای بڵاوكردنەوەی ئەنجامە بەراییەكان، گۆڕانو هاوپەیمانیو دواتریش یەكگرتوو، كۆمەڵ، نەوەی نوێ ئەنجامەكانیان ڕەتكردەوەو پارتیش لە سلێمانی بەهەمانشێوە ئەنجامەكان ڕەتدەكاتەوە.
بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند “سیستمی ئەلیكترۆنی دەنگدان هاككراوە .
هاوپەیمانی دیموكراسیو دادپەروەریش ڕایگەیاند”یارییەكی ترسناك بەدەنگەكانی ئێوەوە كراوە و ژمارەی سەیرو سەمەری گوماناوی خراونتە روو.
دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستانیش ڕایگەیاند”هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە بەپێی دەرئەنجامە سەرتاییەكان گومانێكی زۆر هەیە لەسەر ئەو دەرئەنجامانە.
نەوەی نوێ-ش بەهەمانشێوە دهرئهنجامهكانی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی له سلێمانی رهتكردهوه.
لای خۆشیهوه ئەدهەم بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە لە لێدوانێكدارایگەیاند:” یەقینیان هەیە دەنگەكانی سلێمانی و هەڵەبجە بە شێوازێكی مونەزەم “لەلایەن لایەنێكی دیاریكراوەوە دەستكاری كراوە.”
لە پارێزگای هەڵەبجەش سەرجەم لایەنەكان جگە لە یەكێتی، لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێن”ئەنجامەكە ڕەت دەكەینەوەو داوا دەكەین بە دەست دەنگەكان هەژماربكرێنەوە، لە هەمان ئەو بنكانەی دەنگەكانی لێ هەژماركراوە.”
لەگەڵ ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكان لەلایەن ئەو شەش حزبەوە، بەڵام یەكێتی “مژدەی سەركەوتن”ی ڕاگەیاندو لە دەوروبەری مەڵبەندی سلێمانی ئەو حزبە، بەچڕیی دەستكرا بە “تەقەی خۆشیی و هەریەك لە حاكم قادر حەمەجان لێپرسراوی هەردوو مەڵبەندی سلێمانی و چەمچەماڵ و لاهور شێخ جەنگی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا مژدەی سەركەوتنی یەكێتیان بە لایەنگران و خەڵكی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.”