ئه‌مشه‌و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی كۆتایی ڕاده‌گه‌یه‌نێت

 
وابریاره‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10ی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بڵاودەكاتەوە.
 
لە بەیاننامەیەكدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند:” ئەمشەو ئەنجامی كۆتایی ئەم هەڵبژاردنانەی پەرلەمان بڵاودەكاتەوە كە رۆژی شەممەی رابردوو لە سەرجەم شارەكانی عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە ئەنجام درا.
 
ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست “خواكوڕك” كه‌وتووه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت:” به‌ گوێره‌ی یاسای ئەنجوومەنی كۆمیسیاران, ژمارە 45ی ساڵی 2013، كۆمیسیۆن ناچار دەكات بە بەكارھێنانی ھەژماركردنی ئەلیكترۆنی”.
 
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاراندا هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌كات ” به‌ گوێره‌ی یاسای كۆمیسیۆن, ژمارە 11ى ساڵى 2007, نیشانی داوە, رێگە یاساییەكان كاریان پێ دەكرێت بۆ رێگریكردن لە لایەنە ناڕازییەكان لەسەر ئه‌نجامەكانی ھەڵبژاردن”.
 
هه‌روه‌ها ده‌لێت :” یاساكە مافی تانەدان دەبەخشێت بە لایەنە زیانپێگەیشتووەكان كە تانەكان پێشكەش بە دادگەی تێهه‌ڵچوونەوەی فیدڕاڵی بكەن، بە پێچەوانە ناتوانن پابەندی داواكارییەكان بن”.
 
له‌ ماوه‌كانی چه‌ند رۆژی ڕابردوودا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق ناوبه‌ناو به‌رایی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی بڵاوده‌كرده‌وه‌ كه‌ تێێدا هێزه‌ كوردستانیه‌كان (59) كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێناوه‌ و له‌ نێویشیاندا پارتی دیمه‌كراتی كوردستان پێشه‌نگ و هێزی پله‌ یه‌كی رێزبه‌ندی هێزه‌ كوردستانیه‌كانه‌ و 27 كورسی مسۆگه‌ر كردووه‌.
 
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ خوولی چواره‌م، رۆژی 12 ئایار ئه‌نجام دراوه‌ بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و كۆمیسیۆنی باڵا به‌ فه‌رمی ئه‌نجامی كۆتایی رابگه‌یه‌نێت.
 
Back to top button