فەرەنسا هێزی تۆپهاوێژ لە رۆژئاوای كوردستان جێگیر دەكات
دوای ئهوهی سوپای فهرهنسا هێزێكی تۆكمهی سهربازی نارده رۆژئاوای كوردستان, هێزەكانی فەڕەنسا، شەش تۆبخانەیان لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان جێگیركرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، سەربازانی فەرەنسا شەش تۆپخانەیان لە نزیك گوندی باگوز كە لە پارێزگای دێرازوری ژێر كۆنترۆڵی پەیەدە جێگیركردوە.
هەر بە پێی ئەو سەرچاوانە، پێشتر هێزەكانی فەرەنسا، پشتیوانی سەربازییان بۆ پەیەدە لە ناوچەكانی منبج، حەسەكە، عەین عیسا، رەققە جێگیركردوە.
پێشتر ئاژانسی هەواڵیی فەرەنسی لە 9ی حوزەیرانی ساڵی 2016دا هەواڵێكی بڵاوكردبۆوە و ئاماژەی بەوەدابو وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەیان هێزەكانی كۆماندۆزی فەرەنسی لە باكوری سوریا و لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی پەیەدە بڵاوكردۆتەوە و ئەرك جێبەجێ دەكەن.
بەم دواییانە، هێزێكی زۆری فەرەنسی كە لە عیراق ئەركیان جێبەجێ دەكرد، لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی پەیەدە بڵاوكراونەتەوە و بە زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە بینراون.