ناتانیاهۆ:رێگه ناده‌ین ئێران چه‌كی قورس له سووریاوه بگوازێته‌وه لوبنان
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی گوتی: “هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه ده‌بێت رێگری له ئێران بكه‌ین له به‌دسه‌تهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا رووبه‌ڕووی بوونی هێزه‌كانی ئێران له سووریا ده‌بینه‌وه، كه مه‌به‌ست لێی ته‌نیا بۆ دژایه‌تیكردن و هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیله”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختیكرده‌وه‌و گوتیشی:”رێگه ناده‌ین ئێران چه‌كی قورس له سووریاوه بگوازێته‌وه لوبنان، یاخۆد له لوبنان ئه‌و جۆره چه‌كانه به‌رهه‌مبهێنێت، چونكه مه‌به‌ستی ئێران له‌و چه‌كانه بۆ هیرشكردنه سه‌ر وڵاته‌كه‌مانه، بۆیه ئێمه‌ش ئه‌و مافه‌مان هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسین شكست به گواستنه‌وه یانیش به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و چه‌كانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بهێنین”.
ناتانیاهۆ رژێمی ئێرانی به‌وه تۆمه‌تباركرد، كه هۆكاری سه‌ره‌كی ناسه‌قامگیرییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گوتی، جه‌نگی دژ به پیلانگێڕییه‌كانی ئێران هێشتا به‌كۆتا نه‌هاتووه، به‌ڵكو خه‌ریكه گه‌رمتر ده‌بێت.