عه‌تا سه‌راوی: ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له زۆنی سه‌وز هه‌ڵوه‌شایه‌وه شه‌رێكی خوێناوی رووده‌دات
عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی پێشووی یه‌كێتی له دیمانه‌یه‌كی دا، له‌باره‌ی شه‌ری نێوان گۆڕان و یه‌كێتی له ئێواره‌ی 12ی 5ی 2018 واتا كۆتایی رۆژی ده‌نگدان، به‌شه‌رێكی شه‌خسی و به‌هه‌وڵێكی دژایه‌تی نێوان، یه‌كێتی و هێزه ئۆپزسیۆنهكان وه‌سف ده‌كات”.
هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا عه‌تا سه‌راوی سه‌رباری شه‌ڕ له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕاندا له ئێواره‌ی 12ی 5ی ده‌لێـ” من ئاماده‌م له‌سه‌ر پاراستنی گۆری نه‌وشێروان مسته‌فا خۆم به‌كوشت بده‌م، ده‌شلێ” پێم باشه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایانه ئۆپزسیۆنهكان یه‌ك بگرێت نه‌ك له گه‌ڵ پارتی”.
هه‌ر لهدیمانهكهشدا عه‌تا سه‌راوی ده‌شلێـ”ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له عێراق هه‌ڵبووه‌شێته‌وه شه‌ڕێكی خوێناوی له زۆنی سه‌وز له نێوان ئه‌م هێزانه دروست ئه‌بێ و باجه‌كه‌شی زۆر زۆر قورسه”.