به‌هه‌زاران ماسی به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچوك له‌ ناو ده‌چن

ئێران بۆجاری دووه‌م ئاوی زێی بچووکی ده‌گرێتەوەو بە ھەزاران ماسی نێو زێیەکە لەناو ده‌چن، ھەروەھا کێشە بۆ ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی قەڵادزێ دروست ده‌بێت.
 
ئەمڕۆ شەممە 2ی6ی2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: “ئێران بۆ دووەم جار ئاوی زێی بچووکی لەسەر ھەرێمی کوردستان گرتەوە، ئەگەرچی ئێستا کاتی گرتنەوەی ئاوەکە نییە”.
 
ھەر بەھۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک، ھەزاران ماسیی نێو زێیەکە لەناوچوونە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە ڕوونکردنەوەکەدا ڕاشیگه‌یاند: “بەھۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، کێشە بۆ ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ دروست بووە”.
Back to top button