خۆت له‌سه‌رئێشه‌ى ڕۆژووگران بپارێزه‌

به‌گشتى زۆرێك له‌ ڕۆژووگران دووچارى سه‌رئێشه‌ ده‌بنه‌وه‌ ، ئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌له‌ ڕه‌مه‌زاندا توشى سه‌رئێشه‌تده‌كات .
 
• كه‌م بوونه‌وه‌ى مادده‌ى شه‌كر و گلوكۆز له‌ خوێندا .
• نه‌خواردنه‌وه‌ى ئاوى پێویست بۆ له‌ش .
• نه‌خواردنى ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كانت .
• گۆڕانى كاتى خه‌وت .
• نه‌خواردنى ژه‌مى پارشێوان .
• نه‌خواردنه‌وه‌ى چا و قاوه‌ له‌ ژه‌مى به‌یانیان و نیوه‌ڕواندا .
 
چۆن چاره‌سه‌رى سه‌رئێشه‌ بكه‌ین له‌ ڕه‌مه‌زاندا :-
 
• نابێت ژه‌مى پارشێوان پشت گوێ بخه‌یت.
• مه‌هێڵه‌ ناڕێكى له‌ كاته‌كانى خه‌ودا دروست ببێت ، به‌ڵكو باشتره‌ كاتێكى زۆرتر بخه‌ویت .
• هه‌وڵ بده‌ پارشێوان ئاو و شله‌مه‌نى زۆر بخۆیته‌وه‌ .
• پارشێوان گرنگى ته‌واو بده‌ به‌ خواردنى سه‌وزه‌ و میوه‌ و چا .
• باشتروایه‌ له‌كاتى ڕۆژووگرتندا خۆت ماندوو نه‌كه‌یت.
 
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
Back to top button