ئومێد خۆشناو: دوێنێ ڕه‌خنه‌مان له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌گرت ئه‌مرۆ ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌ین
لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فەیسبووک ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بابه‌تێكی له ژێر ناونیشانی (ده‌رباره‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تی :” پاش ناڕه‌زایه‌تی له ڕیزبه‌ندی لیستی مووچه،به‌تایبه‌ت دره‌نگ که‌وتنی مووچه‌ی وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، لیواكانی نەوت و گاز و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی”.
له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت:”فراکسیۆنی پارتی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆی خسته پاڵ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش،له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌وڵی تاک تاکی ئه‌ندامانی فراکسیۆن و لێژنه په‌یوه‌نداره‌کان خرایه‌گه‌ڕو له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی په‌یوه‌نددار به‌گه‌رمی له‌سه‌ر خه‌ت بووین”.
ئومێد خۆشناو ئاماژه به رۆژی هه‌ینی ڕابردوو ده‌كات وكه له چوارچێوه‌ی ڕاگه‌یندراوێکدا هه‌ڵوێستی فه‌رمی فراکسیۆنی پارتی یان خستووه‌ته ڕوو ده‌ڵێت:” دوێنێ له چوارچێوه‌ی ڕاگه‌یندراوێکدا هه‌ڵوێستی فه‌رمی فراکسیۆنمان خسته ڕوو که،دوو داواکاریمان نیشاندا:
یه‌ک:هێنانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ڕیزبه‌ندی یه‌که‌می وه‌رگرتنی مووچه.
دوو:دابه‌شکردنی مووچه‌ی وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، لیواكانی نەوت و گاز و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی.
به‌خۆشحاڵیه‌وه،له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارای ئاگادارکراینه‌وه که،هه‌ردوو داواکه جێبه‌جێ بووه،له‌مانگی ئاینده ڕیزبه‌ندی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه یه‌که‌م.
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی جه‌خت له‌به‌رده‌وامی هه‌واڵه‌كانیان ده‌كاته‌وه ده‌شڵێت:” هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر جۆرێک بێت به‌ر له‌جه‌ژن،مووچه‌ی پێشمه‌رگه دابه‌ش بکرێت ،بۆیه وێڕای ده‌ستخۆشی و ڕێز بۆ به‌ڕێزان له وه‌زارتی دارایی،ئه‌گه‌ر دوێنێ ڕه‌خنه‌مان لێده‌گرتن،ئه‌مڕۆ ده‌ستخۆشی و ماندوونه‌بوونیان لێ ده‌که‌ین،پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کوردستان و هێزه ئارامی پارێزه‌کانی کوردستانیش دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که،هه‌میشه ده‌نگمان ده‌نگی ئێوه‌یه و به‌شانازیه‌کی زۆره‌وه له‌سه‌نگه‌ری داخوازیه‌کانی ئێوه‌ین و له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌بین”.