ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا: هیچ لارییه‌كمان نییه له‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق بدرێته پارتى
هیشام ڕه‌كابى، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا نوورى مالیكیڕایگه‌یاند: “ئیئتیلافه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ شانده كوردستانییه‌كه تاوتوێی پۆسته‌كانى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى نه‌كردووه، چونكه باسه‌كان ته‌نها له‌سه پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى بوو”.
به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا نوورى مالیكی راشیگه‌یاند:” ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا هیچ ناڕه‌زایه‌تیی و لارییه‌كیان نییه له‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بدرێته پارتى”.
بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاندبوو” ئەو ڕێککەوتنەی نێوان یەکێتی و پارتی کە پێشتر لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار کرابوو، لەگەڵ ئەنجامدانی ئەم هەڵبژاردنەدا کۆتایی پێ هات، بۆیە جارێکی دیکە دەبێ ڕێککەوتن بکرێ، جا ئیتر چۆن دەبێ؟، چی دەبێ؟، کێ دەبێ؟، ئەوە دەمێنێتەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە”.