فراكسیۆنی پارتی سوره‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ یاسایی چاكسازی

پڕۆژەیاسای چاكسازی لە مووچە، خانەنشینی و دەرماڵەكان لە 24 ماددە پێكهاتووە، بە پەسەندكردنی مانگانە نزیكەی 100 ملیار دینار بۆ حكوومەت دەگەڕێنێتەوە، بە دووبارە پەسەندكردنیشی لە پەرلەمان حكوومەت رایگەیاندووە، پاشەكەوتی مووچە نامێنێت.
 
مەدینە ئەیووب، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان،له‌ فراكسیۆنی پارتی ڕایگه‌یاند:”چونكە لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستاندایە و گرینگییەكی زۆری هەیە، بەوەی كە ئەو كەسانەی دوو مووچەیان هەیە، ئەوە نامێنێت، هەتا هەندێك كەس هەن یەك رۆژ دەوامیان نەكردووە و خانەنشین كراون، ئەوەش وا دەكات كە مانگانە نزیكەی 100 ملیار دینار بۆ خەزێنەی حكوومەت بگەڕێتەوە، حكوومەتیش بەو بڕەپارەیە دەتوانێت پاشەكەوتی مووچە نەهێڵێت و مووچە بە تەواوەتی دابەش بكات، لەبەر ئەوەی چەندە زووتر ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند بكرێت، هێندە زووتر پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران هەڵدەگیرێت”.
 
ئه‌و ئەندامەی لیژنەی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند:” تا ئێستا پەرلەمان لەسەر ئەو بابەتە كۆ نەبووەتەوە، لەبەر هەڵمەتی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردن، كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دوای هەڵبژاردن دوا خرا،به‌ڵام لەم هەفتەیەدا هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی پەرلەمان كۆ ببێتەوە ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند بكرێت”.
Back to top button