ئاراس حه‌سۆمیرخان:به‌داخه‌وه ئه‌م سێ كه‌سایه‌تیه له‌ناو حیزبه‌كانی خۆیان ڕێز له هه‌لوێسته‌كانیان ناگیرێت
ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەهەژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبوك نووسینێكی له ژێر ناونیشانی (پارتی و گۆڕان و مەسعود حەیدەر) بڵاوكردۆتەوە و تیایدا دەڵێت “یەکێک لە شانازیەکانی پارتی ئەوەیە ھێزێکی نیشتیمانییە و پێوەری خۆشەویستی بۆ ھەر تاکێک دڵسۆزی ئەو کەسەیە بۆ نیشتیمان . زۆرجار کەسانی نیشتیمان پەروەر لە ناو حزبەکانی دیکە بەھۆی ھەڵوێستی نیشتیمان پەروەرییان لای پارتییەکان خۆشەویست دەبن .بەپێچەوانەی پارتی حزبەکانی تر بەرژەوەندی حزبییان لە نیشتیمان پێ بەرزتر بووە”.
سه‌باره‌ت به سێ كه‌سایه‌تی ناو حیزبه‌كانی ترله كوردستان كه ئه‌وانیش (د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم له یه‌كێتی و موسه‌ننا ئه‌مین له یه‌كگرتوو مه‌سعود حه‌یده‌ر له گۆڕان) هه‌ڵوێستی ئه‌وئەندامه‌ی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان هێما بۆ خۆشه‌ویستی هه‌ریه‌كیك له‌م كه‌سایه‌تییانه ده‌كات و نوسیویه‌تی :” د.نەجمەدین کەریم و موسەنا ئەمین و مەسعود حەیدەر ٣ کەسایەتی نیشتیمان پەروەری ناو حزبەکانی ترن کە خۆشەویستی پارتین بەڵام بە داخەوە زۆرجار لای حزبەکانی خۆیان نەتەنیا ڕێز لەم ھەڵوێستەیان ناگیرێ بەڵکو سزاش دەدرێن، بەڵام ئەم کەسایەتیانە ھەمیشە لای پارتی بە ھۆی ھەڵوێستی نیشتیمانییان خۆشەویستن .
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا (ئاراس حه‌سۆ میرخان ) له‌باره‌ی وازهێنان یان ده‌ركردنی مه‌سعود حه‌یده‌رله رێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌ڵێت:” مەسعود حەیدەر دوایین نموونەی ئەو کەسانەیە سەرەڕای ھەڵوێستە کوردانەکەی لە ڕێزی بزووتنەوە جێگای نەبۆتەوە ،ئەمەیە جیاوازی نێوان پارتی کە بۆ کوردستان دامەزراوە و حزبەکانی تر کە بۆ دژایەتی پارتی تێدەکۆشن” .