ئه‌مریكاو كۆریای باكور له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ ڕێكه‌وتن

كۆبوونەوە مێژوویـیەکەی نێوان دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور ئەمڕۆ سێشەممە لە کاژمێر 9:05 ی بەیانی بە کاتی سینگاپـور و كاتژمێر 4:00 بەكاتی هەرێمی كوردستان، لە ئوتێلی کاپـێلای دورگەی سێنتۆسای ئەو وڵاتە دەسـتیپـێکرد.
 
سه‌ره‌تا له‌به‌رده‌م ئاڵاكانی ئەمەریکا و کۆریای باکور تەوقەیان لەگەڵ یەکتر کرد و پاشان پـێکەوە بەرەو شوێنی کۆبوونەوەکەیان بەڕێکەوتن و لەوێ بە کورتی بۆ پەیامنێرانیان ڕاگەیاند کە هیوادارن کۆبوونەوەکەیان سەرکەوتوو بێت.
 
ترامپ وتی پـێشبینی دەکات پەیوەندیـیەکی زۆر باش لە نێوانیان دروستببێت. کیم جۆنگ ئون لای خۆیەوە گوتی کۆریای باکور و ئەمەریکا زاڵبوون بەسەر کۆسپە مێژوویـیەکانی نێوانیان و ئێستا لە سینگاپور کۆدەبنەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەوەی ئەمڕۆ هاتووەتە دی هەروا بە سانایی نەبووە.
 
سه‌رۆكی هه‌ردوو ،لات بۆ ماوه‌ی (50) خوله‌ك له‌ كۆبونه‌وه‌دا بوون و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كیان واژۆ كرد.
سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ ڕێكه‌وتوون :
1.ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت كۆریای باكور كۆتایی به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی بهێنێت و ڕێگه‌ی دوباره‌ گه‌رانه‌وه‌ی نه‌بێت و رێگه‌ش به‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بدات بۆ پشكنینه‌كانیان له‌ كۆریای باكور.
2.له‌به‌رامبه‌ردا كۆریای باكور ده‌یه‌وێت هه‌موو ئه‌و سزایانه‌ی خراونه‌ته‌ سه‌ر ولاته‌كه‌ی لاببرێت و ڕێگه‌ به‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی جیهان بدرێت بچنه‌ كۆریای باكورو وه‌به‌رهینان بكه‌ن .
 
كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ به‌ كۆبونه‌وه‌ی یه‌كترناسین ناسێنراو هه‌ردوو سه‌رۆك بانگێشتی یه‌كتریان كرد بۆ ولاته‌كانیان .
Back to top button