بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌مه‌رج له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌

مامۆستا جه‌مال محه‌مه‌د سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت”پێشوازی له‌هیچ وه‌فدێكی یه‌كێتی ناكه‌ین تا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی نه‌بێته‌وه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساخته‌كارییان لێكردین ئاماده‌نه‌بوین له‌گه‌ڵیان بچینه‌ به‌غداد “.
 
سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گووتی :” یه‌كێتی داوای كۆبونه‌وه‌ و سه‌ردانیان كردووه‌ به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مه‌رجی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر گرده‌كه‌ بۆ یه‌كێتی داناوه‌ دواتر له‌گه‌ڵیان كۆده‌بینه‌وه‌”.
 
مامۆستا جه‌مال محه‌مه‌د ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت:” ئێمه‌ سورین له‌سه‌ر ڕازی نه‌بون به‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن چونكه‌ ئێمه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌وه‌ ده‌یسه‌لمێنین كه‌ یه‌كیتی ساخته‌كاری كردووه‌و ئه‌و ده‌نگانه‌ ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه‌ نین، بۆیه‌ هه‌تا ئه‌نجامی ڕاستی هه‌ڵبژاردنه‌كانمان بۆ ده‌رنه‌چێت به‌شداری په‌رله‌مانی عیراق ناكه‌ین و هه‌ڵمان په‌ساردووه‌.”
 
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری پێكهێنانی فراكسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌ سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گوتی” باوه‌ڕناكه‌م فراكسیۆنی هاوبه‌ش پێكبهێنرێت به‌ڵام به‌نیازین چوار لایه‌نه‌كه‌ له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نی تریش هاوپه‌یمنێتیه‌ك پێكبهێنین تا بۆ له‌مه‌و دوا له‌ هه‌ڵوێسته‌كانماندا له‌ به‌غداد و كوردستان پێكه‌وه‌ بین.”
 
له‌كۆتایی دیمانه‌كه‌یدا له‌ ده‌نگی ئه‌مریكا مامۆستا جه‌مال محه‌مه‌د سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی گۆران گوتیشی :” یه‌كێتی پێشنیاری سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌ی كرد، به‌ڵام ئێمه‌ ڕه‌تمان كردهوته‌وه‌ پێمان گوتون تا له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌رگرده‌كه‌ ڕه‌خنه‌ له‌خۆیان نه‌گرن و به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رنه‌كه‌ن له‌گه‌ڵیان كۆنابینه‌وه‌، به‌ڵام نه‌یانكرد وتیان ئه‌وه‌ كاری تاكه‌كه‌سێك بووه‌ له‌خۆه‌وه‌ هاتووه‌ نه‌ك به‌ به‌رنامه‌ی یه‌كێتی
Back to top button