قه‌ره‌ته‌په‌ شه‌ڕی داعش و سوپای عێراق ڕوویدا

ماوەیەکە جمووجۆڵی داعش و گروپە چەکدارەکان لە پارێزگای دیالە زیادی کردووە و تاکو ئێستاش چەندین كه‌سییان له‌ دانیشتووانی ناوچەکە کردۆتە قوربانی، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لە نێو دانیشتوانی ئەو ناوچانە پەیداکردووە.
 
محمەد عومەر، بەرپرسی کۆمیتەی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لەقەرەتەپە رایگەیاند: “ھێزەعێراقییەکان لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکە تووشی تیرۆریستانی داعش دەبن، لەئەنجامی ڕووبەڕوبوونەوەی نێوانیان، هێلیکۆپتەرەکانی سوپای عێراق ئۆتومبێلێکی جۆری تۆیۆتای تیرۆریستان دەسوتێنن”.
 
بەرپرسی کۆمیتەی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لەقەرەتەپە گوتیشی: ” جیا لە سووتاندنی ئۆتۆمبێلێک، سوپا دەستی بەسەر تۆتۆمبێلێکی تردا گرتووە، بەڵام تا ئێستا زییانە گیانییەکانی ئۆپەراسیۆنەکە نەزانراوە”.
Back to top button