لە قەرەچوغ پێشمەرگە ئەمیرێک و ژمارەیەک چەکداری داعشی کوشت
دوای ئەوەی داعش لە ناوچە سنوری و داگیرکراوەکانی کوردستان دەستی بە جموجۆلکردەوە، کەمێک لەمەو بەر لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت لە زنجیرە چیای قەرەچوغ ئەمیرێکی داعش و ژمارەیەک داعش کوژرا.
بەپێی زانیاریەکانی خواکوڕک کاتژمێر ٥ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزی پێشمەڕگەو هاوپەیمانان لە زنجیرە شاخی قەرەچوغ، ئەمیرێکی داعش و ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون، تا ئامادەکردنی ئەم هەوالە لە چەند شوێنێک رووبەرووبوونەوە بەردەوامە.
سەرچاوەکەی خواکوڕک گوتیشی، هەشت چەکداری داعش کوژراون کە لە نێوانیدا ئەمیرێک هەبووە بەر پرسیارێتی ناوەچەکەی لە ئەستۆ بووە لە ئێستادا تەرمەکانی لەژێر دەستی پێشمەرگەدان.
شایەنی باسە، سەرهەلدانەوەی داعش پێچەوانەی قسەکانی حەیدەر عەبادی وەڕاست دەخات کە گوتبووی داعش لەو ناوچانە کۆتای هاتووە.