پۆلیسی هەولێر نۆ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیردەكات

 

دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس به‌ دوا داچوونی بۆ كه‌یسی مامه‌له‌كردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات له‌ سنوری هه‌ولێر دواجار پۆلیسی شاوێس چەند كەسێك دەستگیر دەكات.

ماڵپەری پۆلیسی هەولێر لەزاری رائیدی پۆلیس هێمن رەشید گەردی ئەفسەی بنكەی پۆلیسی شاوێس-ەوە بڵاویكردووەتەوە، لەدرێژەی كاروچالاكیەكانی بنكەی پۆلیسی شاوێس لە چەند شەوی رابردوو گەڕان و پشكنینێكی وردیان بۆ سنوری بنكەكەیان ئەنجامداوەو توانیویانە چەندین كەس دەستگیربكەن.

ئەوەش ئاشكراكراوە، ئەو كەسانەی دەستگیركراون كڕین و فرۆشتنیان بە مادەی بێهۆشكەرەوە كردوە، دوای دەستگیركردنیشیان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوەو رەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراون.

Back to top button