سۆمه‌ریه نیوز: ته‌مه‌نی په‌رله‌مان كۆتا هات, په‌رله‌مانتاران ده‌ستگیرده‌كرێن
دوای كۆتا هاتنی ته‌مه‌نی خوڵی سێی په‌رله‌مان, له سبه‌ی به دواوه ده‌ست ده‌كرێت به ده‌ستگیركردنی هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه داوای یاساییان له دژ تۆماركراوه, ماڵپه‌رێكی عێراقیش بڵاوی ده‌كاته‌وه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 1ی ته‌مموزی 2018ه‌وه ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانانه ده‌كرێت كه بۆ دەستگیرکردنی ئەو پهرلهمانتارانە ده‌كراوه کە سکاڵای یاساییان لەسەرە.
ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه نویز بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌پێی زانیارییه دزه پێكراوه‌كان، له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی پێشتر بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ماوه كۆتایی هاتوو ده‌ركراوه.
سایته‌كه ئه‌وه‌ی به‌بیر هێناوه‌ته‌وه چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، كه رۆژی شه‌ممه 30ی حوزه‌یرانی 2018 ته‌مه‌نی كۆتایی هات، سكاڵای یاساییان له دادگاكان له‌سه‌ره و هه‌ریه‌كه‌یان به تۆمه‌تی جیاجیا داواكراون، له‌دیارترین ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش ناوزڕاندنه.
دزه‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی حوزه‌یرانی 2018، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کۆتا دانیشتنی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامدا و بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی، په‌له‌مان نەیتوانی هەمواری چوارەم بۆ یاسای هەڵبژاردن بکات.
کۆبوونەوەكه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق نائاسایی بوو، بەمەبەستیش لێی گفتوگۆکردن بوو لەسەر هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردن بۆئەوەی ژماردنی دەستی بۆ تەواوی دەنگەکان بکرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانهوه، هەموارەکەی نەکرد.
هەر لە دانیشتنەکەدا هومام حەمودی، جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، باسی لە چالاکییەکانی خولی سێهەمی پەرلەمان کرد لە ماوەی چوارساڵی رابردوودا.
بەپێی دەستوری هەمیشەیی عیراق، ئەمڕۆ 30ی حوزه‌یرانی 2018 تەمەنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کۆتایی هات و له‌مڕۆوه حکومەت دەبێتە حکومەتێکی کاربەڕێکەر، پەرلەمانیش لە چەند رۆژ رابردوو هەوڵی درێژکردنەوەی تەمەنی دا، بەڵام لەوەشدا سەرکەوتوو نەبوو.