بههۆی پهكهكهوه له كۆیی ٧٢ گوند تهنها ١٨ گوندیان ئاوهدان كراونهتهوه
لەبەر پەكەكە، توركیا تۆپبارانی سنووری شارەدێی شێروان مەزنی كرد و، لە ئەنجامدا كچێكی تەمەن ١٥ ساڵان گیانی لە دەست دا. بەڕێوەبەری شارەدێیەكەیش دەڵێ، بۆ هۆی پەكەكەوە، لە كۆی ٧٢ گوندی ناوچەكە، تەنیا ١٨ گوند ئاوەدان كراونەتەوە.
كۆڤان سەروكانی، بەڕێوەبەری شارەدێی شێروان مەزن، ڕایگهیاند: “ئێستا كاتی پێگەییشتنی كەنگرۆكە و خەڵك دەچێتە چیا و چۆڵەكان بۆ كردنی كەنگرۆك، توركیایش لەبەر پەكەكە تۆپبارانی ناوچەكەی كردووە، كە لە ئەنجامدا كچێكی گوندی هەلانیا سەر بە شارەدێی شێروان مەزن، بەر كەوتووە و گیانی لە دەست داوە”.
بەڕێوەبەری شارەدێی شێروان مەزن گوتیشی: “تۆپبارانی سنووری ناحیەی شێروان مەزن، هەموو لەبەر پەكەكەیە، بەردەوام رۆژانە داوا دەكەین كە چارەیەك بۆ ئەو بابەتە بدۆزرێتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ چارەیەك نەبووە، كە ناحیەی شێروان مەزن لە ٧٢گوند پێك دێت، لەو رێژەیە تەنیا ١٨ گوند ئاوەدانن، ئەوانی دیكە لەبەر پەكەكە هەموویان چۆڵن”.