ئاژانسێكی ئه‌مریكا: ئه‌مڕۆ خانه‌قین له گه‌رمترین شاره‌كانی دونیا بوو

له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت له ناوچه‌ی گه‌رمیان, پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رز ده‌ینه‌وه, ئه‌م ساڵ شاری خانه‌قین ناوی له ریزبه‌ندی گه‌رمترین شاره‌كانی جیهان له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا تۆماركرا و پله‌ی گه‌رماكه‌ی گه‌یشته 46.5 پله‌ی سه‌دی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2018/7/19 وێستگه‌ی بلاسیرڤیلی كه باره‌گاكه‌ی له ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه خشته‌ی 15 ناوچه و وڵاتی جیهانی بڵاوكرده‌وه كه له 24 سه‌عاتی رابردوودا گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان بوون و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمایان تیادا تۆماركراوه.
به‌گوێره‌ی خشته‌كه سێ شاری جه‌زائیر له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می شاره‌كانی جیهاندا بوون كه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمایان تیادا تۆماركراوه و پله‌یان گه‌یشتووه‌ته‌وه 47.6، 47.2 و 47 پله‌ی سه‌دی.
شاری خانه‌قینیش كه یه‌كێكه له شاره كوردییه‌كان به تۆماركردنی 46.5 پله‌ی سه‌دی له ریزبه‌ندیی نۆیه‌می شاره گه‌رمه‌كانی جیهاندایه.
ئه‌مه‌ش خشته‌كه‌ی ئه‌و وێستگه ئه‌مریكییه‌یه: