عەبدوڵڕەزاق شەریف :گۆران بهشداری كابینهی حكومهتی نوێ بكات ههڵهكی گهورهو خۆكوژییه
سەربازگە كردنی پرۆسەی ھەژماركردنەوەی دەنگەكان و رێگری كردن لە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و رۆژنامەنووسان، كارێكی ناشارستانی و نا دیموكراتییە ،بەهۆی رێگە نەدان بە چوونە ژوورەوەی چاودێرانیان لەلایەن لیژنەی دادوەری بۆ ژماردنەوەی دەنگەکانی پارێزگای سلێمانی شهش حیزبهكهو پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی بایکۆتی پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکانیان کرد و پرۆسەی ههژماركردنهوهی دهنگهكانیان رەت كردهوه .
عەبدوڵڕەزاق شەریف، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: “ھەرچەندە ئەنجامی ھەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە، ئەگەر بڵاو کرایەوە و ساختەکارییەکانی ئاشکرا نەکرد بەڵام لەو نێوەندەدا بزووتنەوەی گۆڕان، بەشداری کابینەی حکومەت بکات، ئەوە ھەڵەیەکی گەورەیەی کردووە و خۆکوژییە ئەگەر بەوشێوەیە بەشداری کابینەی حکومەت بکات”.
ئەندامهكهی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاشیگهیاند: “ئەگەر ئەنجامەکان بەتەواوی یەکلاییکرایەوە دواتر جڤاتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر ئەو پرسە دەدات، بەڵام بەبۆچوونی خۆم ئەگەر گۆڕان بەو شێوەیە بەشداری بکات، خۆی لەناو دەبات”.
عەبدوڵڕەزاق شەریف، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان گووتیشی: “بزووتنەوەی گۆڕان، پێشتر بەھۆی ساختەکارییەوە دەرەنجامەکانی ڕەتکردووەتەوە، بۆیە مادام تانەی لە ئەنجامەکان داوە، ئەگەر دادگا دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ڕاست نەکردەوە، ئەوکاتە نابێ بزووتنەوەی گۆڕان، بەشداری کابینەی حکومەتی عێراق بکات، چونکە تانەی لە دەرەنجامەکان داوە ئەگەر بەشداری بکات ئەوا مانای ددانپێدانان دەدا بۆیە یان ئەبێ گۆڕان ددان بە ھەڵبژاردنەکات بنێت یان بەشداری پڕۆسەی پێکھێنانی حکومەت نەکات”.