دوایین ھەڵوێستی سه‌درو سیستانی و عه‌بادی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق
لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق نەیانتوانیوە وەکو پێویست خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ دانیشتوانی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دابینبکەن،نەبوونی کارەبای پێویست و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، هۆکارێکی سەرەکی دەستپێکردنی خۆپیشاندانی چەند رۆژی رابردووی ئەو پارێزگایانه بوو.
سێ هه‌فته‌یه هاووڵاتییانی باشووری عێراق به گشتی و شاری به‌سره به تایبه‌تی خۆپیشاندان دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی ئه‌نجامده‌ده‌ن و تاوه‌كو ئێستاش حكومه‌ت وه‌ڵامی ته‌واوی داوكارییه‌كانی نه‌داونه‌ته‌وه.
له ناو ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی پارێزگاكانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراقدا نوێنه‌رى عه‌لى سيستانى دوێنێ هه‌ینی له وتارى نوێژى هه‌ينيدا رايگه‌ياند: ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق به ده‌م داواكارى هاووڵاتيانه‌وه نه‌يه‌ت، ئه‌وا، شێوازى ديكه بۆ ده‌ربڕينى ناڕه‌زايه‌تى دێته ئاراوه.
عه‌بدولمه‌هدى كه‌ربه‌لائى، نوێنه‌رى عه‌لى سيستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى به‌شێك له شيعه‌كانى عێراق گووتی: پێويسته حكومه‌تى عێراق له‌وه بكۆڵێته‌وه، كه ده‌توانێت له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا چى بكات بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارى خۆپيشانده‌ران.
لای خۆیه‌وه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون،له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له باره‌ی ده‌ستگیركردن و به‌كارهێنانی هێز له دژی خۆپیشانده‌ران، په‌یامێكی توند ئاراسته‌ی حكوومه‌ت ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئیمامی عومه‌ریش ناتوانێت شه‌فاعه‌تتان بۆ بكات”.
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری له په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی و ده‌ڵێت: “گه‌نده‌ڵی.. دواتر سته‌م، ئینجا چه‌وساندنه‌وه، دوای ئه‌و گازی فرمێسك رژێن.. برینداركردن و كوشتن.. زیندانیكردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتر”.
كاتژمێرێك دوای په‌یامه‌كه‌ی سه‌در خۆپیشاندان له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدای پایته‌خت و شاری به‌سره و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی باشووری عێراق ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رجه‌م رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ناو شاری به‌غدا و پردی كۆمارییان كه به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌چێت، داخست.
پاشان كۆبونه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق لەگەڵ كەسایەتی و سەرۆك ھۆزەكانی پارێزگای میسان ئه‌نجام دراو ٢١ بڕیاری لە بەرژەوەندی خۆپیشاندەرانی پارێزگاكە دەركرد، لە گرنگترینیان كردنەوەی دەرگای دامەزراندن و دابینكردنی پشكی پترۆ دۆلار بۆ شارەكە، ھەروەھا جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری.
نزیكەی مانگێكە خەڵكی بەسرە و بەغدا و ژمارەیەك پارێزگای دیكەی عێراق، دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و دیارنەمانی داھاتی عێراق خۆپێشاندانیان دەستپێكردووە و درووشمی سەرەكی بەشێك لە خۆپێشاندەرانیش لە دەست لەكاركێشانەوەی بەرپرسانی باڵای عێراقە.