هێمن شێخانی: یه‌كێتی بیر له كه‌سی گونجاو بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ناكاته‌وه
لە عێراقی نوێ پۆستی سەرۆک کۆمار، پشکی کورد بووە، لە دوای ساڵی ۲۰۰۵ وه پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق له ناو كوردا یه‌كێتی خاوه‌نی پۆسته‌كه بووه ، بەڵام ئەمجارە به هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه نه‌خشه‌ی سیاسی دهگؤرێت و مه‌رج نییه پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ئه‌مجاره‌ش بدرێته‌وه به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ،چونكه پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق راسته پشكی كورده ،به‌ڵام له ناو كوردیشدا پشكی ئه‌و هێزه سیاسییه‌یه كه براوه‌و پیشه‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه .
ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، ڕایگەیاند: ”ئێمە وەک بزووتنەوەی گۆڕان پێمان وانییە کە یەکێتی بیر لە کەسی گونجاو بۆ شوێنی گونجاو بکاتەوە و دای بنێت، وەک لە ڕابردووش‌دا بینیمان، ھەمیشە بیری لەوە کردووەتەوە کە کەسێکی گونجاو دابنێت کە خزمەتی حزب و بنەماڵە بکات“
ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆران ڕاشیگه‌یاند:” کە یەکێتی لە کەسانێک دەگەڕێت و پۆستیان پێ دەبەخشێت، کە بە ھەموو بڕیارێکی حزبی و بنەماڵەیی ڕازی بێت. گوتیشی: ”ئێمە قسەمان لەسەر کەسایەتی دکتۆر محەمەد سابیر نییە، تەنیا باس لە بەرنامەی یەکێتی دەکەین کە ھەرچی شتە، بۆ خزمەتی حزب و بنەماڵە دەیکات، بۆیە بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئێمەدا ھاوڕانین“.
سه‌باره‌ت به جیاوازی له بواری كاركردندا له نێوان د.فواد مه‌عسوم و د.محه‌مه‌د سابیر ،هێمن شێخانی ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان نەیشاردەوە ده‌ڵێت: ”بێگومان دەبێتە درێژەپێدەری ئەو خەوەی کە فوئاد مەعسووم کردی و لێی بەردەوام دەبێت“.
دوێنێ هەینی ٣ی ئابی ٢٠١٨، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕێگەی میدیای فەرمیی خۆیەوە ئاشکرای کرد کە دکتۆر محەمەد سابیر، ئاوەڵزاوای جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی کۆچکردووی یەکێتی، بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، لەلایەن ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتییەوە کاندید کراوە.