راگەیاندراوێک له‌ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی كوردستان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەست و وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5\8\2018، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، لە راگەیاندراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ (خواكوڕك) نێردراوە، تێدا هاتووە: ”پێشکەشکردنی داوکاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەستی هەڵبژاردنی 30\9\2018، لە کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی چوارشەممە 8\8\2018، دەست پێدەکات“.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، لەو راگەیاندراوەدا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەو پێشکەشکردنە، لە رێگەی لینکی تایبەتەوە کە لە ماڵپەڕی کۆمسیۆنەوە (www.khec.krd) دادەنرێت، هەر پارێزگایەکیش لینکی تایبەت بەخۆی دەبێت، ئەم پڕۆسەیەش تا کاتژمێر 4:00ی دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی 17\8\2018، بەردەوام دەبێت، دواتریش بەشێوەی تیروپشک ناوەکان یەکلایی دەکرێنەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە ئەو کەسانەی بەنیازن داواکاری پێشکەش بکەن، پێویستە (ژمارەی دەنگدەر، ژمارەی بنکەی دەنگدان و ناوی بنکەی دەنگدان)ی خۆیان بزان، کە مەرجە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکارییەکە ئەویش لە رێگەی لینکی تایبەتی ماڵپەڕی کۆمسیۆن، یاخود سەردانی بنکەکانی نوێکردنەوە، تۆماری دەنگدەرانەوە دەست دەکەوێت.

 

Back to top button