شیعه‌كانی عێراق دێنه هه‌ولێر بۆ گفتوگكردن له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ
له درێژه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی تازه‌ی عێراق, له سه‌ر ئاستی عێراق له ئارادایه, وا بڕیاره‌شاندێكی هاوبه‌شی پارته شیعه‌كه‌ان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات, گفتوگۆ له گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی ده‌كات, گوته بێژی یه‌كێتیش رایده‌گه‌یه‌نێت تا ئێستا ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه.
محەمەد جەمیل، ئەندامی سەرکردایەتیی تەیاری حیکمەی سەربە عەمار حەکیم، لە لێدوانێکیدا بۆ یەکێک لە میدیاکان ڕایگەیاند، کە لەماوەی چەند ڕۆژی داھاتوودا شاندێکی باڵا لە پێنج لایەنە شیعییەکە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.
لەوبارەیەوە سەعدی پیرە، گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لەبارەی ھاتنی شاندی لایەنە شیعییەکانی بەغدا بۆ ھەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی و یەکێتی ڕایگەیاند: ”بەفەرمی ئێمە لەبارەی ھاتن و کاتی ھاتنیانەوە ئاگادار نەکراوینەتەوە“.
گوتەبێژەکەی یەکێتی، ئەوەشی خستە روو، کە ” ئەو لایەنانە بە لێکدانەوەی خۆیان بۆ ئەوە دێن، تا پێمان بڵێن کوتلەیەکی گەورەمان پێکھێناوە و دێین لەگەڵ ھەرێمی کوردستان باسی دەکەین، تا لایەنە کوردییەکان بزانن چییە”.
گوتیشی: “فیدراڵیەت لە عێراقدا بە بێ کورد مانای نامێنێت، چونکە ئەگەر ئێمە مەحکووم بین بەوەی لە عێراقدا بمێنێینەوە، ئەوا دەبێ لە چوارچێوەی عێراق و لە دەسەڵاتدا بین، چونکە ئەگەر لە دەسەڵات نەبین ناتوانین پارێزگاری لە ھەندێک شتی خۆمان بکەین“.