پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر كه‌یسی كچه ئێزدییه‌كه هاته ده‌نگ
دوای ئه‌وه‌ی میدیاكان بڵاویانكرده‌وه كه كچێكی كوردی ئێزدی دوای ئازاد بوونی له ده‌ستی داعش, وه‌ك په‌نابه‌ر روو له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌كات, به‌ڵام هه‌مان ئه‌و تیرۆریسته‌ی له نێو داعش ده‌ست درێژی كردبوویه سه‌ر له‌هه‌مان شاری كچه‌كه وه‌ك په‌نابه‌ر تێیدا ده‌ژیێت له ئه‌ڵمانیا جارێكی تر تیرۆریسته‌كه ده‌بینێته‌وه, بۆیه به ناچاری ده‌گه‌ڕێته‌وه كامپێكی په‌نابه‌ران له كوردستان, هه‌ر له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا به دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی ئه‌و كچه ئێزدییه ده‌كه‌ن، كه به هه‌ڵكه‌وت له ئه‌ڵمانیا چاوی به‌و داعشه كه‌وتبوو، كه رفاندبووی.
به‌رپرسانی شاری فۆرتمبێرگ له تویته‌ر بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ده‌زگاكانی پۆلیس ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌و حاڵه‌ته كردووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچه ئێزدییه‌كه له ئه‌ڵمانیا نییه، نه‌توانراوه پرسیاری لێ بكرێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌بێژی داواكاری گشتیی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا، له لێدوانێكدا بۆ فرانس پرێس، رایگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسه ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه ناسنامه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستنیشان بكرێت.
پێشتر كچێكی ئێزدی به ناوی ئه‌شواق حه‌مید رایگه‌یاندبوو، له شارۆچكه‌یه‌كی هه‌ڵكه‌وتوو له دووری په‌نجا كیلۆمه‌تر له شاری شتۆتگارتی ئه‌ڵمانی ئه‌و كه‌سه‌ی بینیوه كه داعش بووه و پێشتر رفاندوویه‌تی.
ئه‌شواق، له ته‌مه‌نی 15 ساڵی و چوار ساڵ به‌ر له ئێستا له سه‌روبه‌ندی په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر شنگال كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی داعش و به 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشراوه‌ته كه‌سێك به ناوی ئه‌بو هومام.
دواتر ئه‌شواق به چه‌له‌نگی خۆی توانیویه‌تی له ده‌ست داعش رابكات و خۆی بگه‌یه‌نێته سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و دواتر له 2015دا له چوارچێوه‌ی پرۆگرامێكی مرۆیی‌دا وه‌ك په‌نابه‌ر گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا.
دوای ئه‌وه‌ی سێ ساڵ له ئه‌ڵمانیا ژیاوه، ئه‌شواق فێری زمانی ئه‌ڵمانی بووه و كارێكی ده‌ستكه‌وتووه و به رێكه‌وت له نزیك فرۆشگه‌یه‌كدا رفێنه‌ره‌كه‌ی خۆی ناسیوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، رفێنه‌ره‌كه‌ی به ناوی خۆیه‌وه بانگی كردووه و به ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵی دواوه و هه‌راسانی كردووه.
ئه‌شواق رایكردووه له ده‌ستی و ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه و دواتر پۆلیس پێیان راگه‌یاندووه، ناتوانن هیچی بۆ بكه‌ن، چونكه ئه‌و وه‌ك په‌نابه‌ر تۆمار كراوه. ئه‌مه‌ش وای لێكردووه بڕیار بدات بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه: رووسیالیه‌وم