بیانوی ….. نانی جۆیە !

نیازحاجی
 
یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ لەئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەترسن ، ھەنجەت بە تۆماری دەنگدەران دەگرن !
 
سەرەتا دەبێ بزانن کە کۆمسیۆن لە ٩ ئەندام پێکھاتووە .
٣ ئەندام پارتی
٢ ئەندام یەکێتی
٢ ئەندام گۆڕان
١ ئەندام یەکگرتوو
١ ئەندام کۆمەڵ .
واتا ئەوان خۆیان زۆرینەن !
 
سەرۆکی بازنەی ھەڵبژاردن (رئیس الدائرة الانتخابية) کە بە روحی کۆمسیۆن و ھەڵبژاردن دادەنرێ ، لەلای بزوتنەوەی گۆڕانە .
 
ئەو ئامارەی ئێستا ھەیە دوای پێداچوونەوە ٢٥٠ ھەزار ناو جیاوازی ھەیە لەگەڵ تۆماری پێشوو ، واتا ٢٥٠ ناو رەشکراوەتەوە .
ئاماری پێشوو ھەمان ئەو ئامارە بوو کە ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراقی پێ ئەنجام درا !
بۆ ئەو کات ھیچ کێشەیەکیان لەگەڵی نەبوو بۆ ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق؟
خێرە ئیستا کێشەیان لەگەڵ ئەو تۆمارە ھەیە کە زۆر زۆر پاکترە لە ئامارەکەی پێشوو .
 
بیانوو دەھێننەوە کە گوایە ٦٤ ھەزار دەنگ گەڕێنراوەتەوە ناو تۆمارەکە !
ئەوە لەراستیەوە دوورە بەڵکو دەیانەوێ خەڵکی پێ چەواشە بکەن !
 
راستیەکەی بەم جۆرەیە با ھەموو لایەک بیزانن .
ئەو ٦٤ ھەزار ناوە پێشتر سڕ کرابوون نەک رەشکرابنەوە ، واتا دوای لێکۆڵینەوە لێییان بڕیار لەسەر رەشکردنەوە یان گەرانەوەیان دەدرێ بۆ ناو تۆماری دەنگدەران .
ئەویش بەم شێوەیە ….
بڕیارێک لە حکومەتی عێراق ھەیە کە ئەوانەی داھات و دەخلیان زۆرە ناویان لە فۆڕمی خۆراک رەشدەکرێتەوە بۆیە چەند ھەزار ناوێک شمولی ئەو بڕیارەی کردووە ، کەسێک کە دەخلی زۆرە مانای ئەوە ناگەیەنێ کە مافی دەنگدانی لێ وەربگیرێتەوە بۆیە ئەو ناوانە دەبێ بگەڕێنرێنەوە و کۆمسیۆنیش بریاری لەسەر دەدات .
ژمارەیەکی تر ناو سڕ کراوە کە تەمەنیان لە نێوان ٩٠ تا ١٠٠ ساڵە ، دوای لێکۆلینەوە ژمارەیەکی زۆریان لە ژیان ماون ، ئەوەی ماوە لەژیان دەبێ دەگەڕێنرێنەوە .
چەند ھەزار ناوێکیش ناوی لەیەکچوون کە ناوی سیانیان وەک یەکە .
 
نوێنەرانی ئەو حزبانە کە لەناو کۆمسیۆنن زۆر بەراشکاوی وەڵامی ئەو تانەی ئەو حزبانەیان داوەتەوە بەڵام حزبەکان خۆیان لێی لەگێلی دەدەن ، ئەوان لە ھەڵبژاردن دەترسن بۆیە وەڵامەکانیان لەلا گرنگ نیە .
 
لەلایەکی تر ، ئەو ناوانەی سڕکراون ھی ھەموو ناوچەکانە لەنیوچەوانی کەسیان نەنوسراوە کە پارتین یان گۆڕانن یان ھەر لایەنێکی ترن ، ئەگەر ھەر ئەوە بیانووی ئەو حزبانەیە ، حەقوایە پارتی ئەو ھەنجەتەشیان ببڕێ و داوای رەشکردنەوەیان بکات ، ئەوکات چیتر دەکەن بە بیانوو !
 
کۆمسیۆن تا ئێستا ٩ ملیۆن دۆلار زیاتری خەرج کردووە و ژمارەیەکی زۆریش خەڵکی دامەزراندووە ، بە دواخستنی ئەو پارە زۆرە بەفیڕۆ دەروات کە پارەکەش پارەی میللەتە ، خێرە ئێستا گرنگی بە پارەی میللەت نادەن ، ئەی ئەوان نەبوون رەخنەیان لە تەخشان و پەخشانکردنی پارە دەگرت ؟
ئێستا ئەو حزبانە رێک دژی دروشمەکانی رابردووی خۆیان ھەڵسوکەوت دەکەن !
Back to top button