ئومێد خۆشناو: ئه‌و زه‌مه‌نه گوزه‌شت که خه‌ڵک ده‌نگ به هه‌ڵه‌وه‌ڕی و قسه‌ی بێکردارو خاکفرۆش و خیانه‌تكاران بدات
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وتارێکی بەناوی ”داهێنان لای جه‌ماعه‌ت به‌رده‌وامه“ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” له‌تازه‌ترین زانیاری ده‌رکه‌وتووه جه‌ماعه‌ت بۆیه بیانوو به‌هه‌ڵبژاردن ده‌گرن،گوایه پارتی وه‌زعی باشه‌و ئه‌وان وه‌زعیان خراپه ! ئاخر مه‌گه‌ر ئه‌وه داهێنان نه‌بێ له دیموکراسی چیتری ناوه ، به‌و پێوه‌ره‌ی ئه‌وان بێت ده‌بێ له ته‌واوی دوونیا،هیچ هه‌ڵبژاردنێک نه‌کرێ،چونکه هیچ کاتێک وه‌زعی هه‌موو حزبێک باش نابێ و هه‌موو کاتێکیش وه‌زعی تێکڕای لایه‌نه‌کان خراپ نابێ “.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا ئومێد خۆشناو نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت :” باشه من ئه‌گه‌ر ئه‌ندام یان ده‌نگده‌ری ئه‌و لایهنانهبم ، حه‌قی خۆمه ئێستا لێیان بپرسم ، ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌که‌ن وه‌زعتان خراپه ، بۆچی چه‌ند ساڵه خۆتان باش نه‌کرد؟ یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی ئه‌ولا ده‌ڵێ ئێمه و ئه‌وان ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه ، پارتی نیوه کۆ یه‌کی کورسیه‌کانی په‌رله‌مان بێنێت، منیش پێی ده‌ڵێم هیوادارم و دوعا کارم ترسه‌که‌ت ڕاستی بێ و ئه‌نجامه‌که‌ی وابێ،ئه‌وکات سه‌نگ و پێگه‌ی حه‌قیقی پارتی ده‌بێ”.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت :” ئه‌و زه‌مه‌نه‌ش گوزه‌شت که خه‌ڵک ده‌نگ به هاشو هوش و ئاشووب و قسه‌ی بێکردارو خاک فرۆش و خراپه‌کاران بدات ، به‌ڵکوو ده‌نگ به‌و سه‌رۆک و ڕێبه‌ر و حزبه ده‌دات که،ته‌نها ئامانجی خۆشگوزه‌رانی و ئارامی و ئایندهی گه‌ش و پێشکه‌وتنی وڵات و پارێزگاری له شکۆو که‌ڕامه‌ت و ئیڕاده‌ی گه‌له ، دڵنیابن هه‌زار داهێنان و بیدعه‌ی دیکه‌ش بکه‌ن نایخوا،هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆی ده‌کرێ،پارتیه‌کان خۆتان حازرکه‌ن بۆ سه‌رکه‌وتن و ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن”.