خواكوڕك ناوهرۆكی كۆبونهوهی ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكێتی ئاشكرا دهكات
ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسووڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق لە كۆبوونەوەدایە.
بهپێی زانیارییهكانی ” خواكوڕك” لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پەرەسەندنەكان سەبارەت بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ دەكرێن. ھەروەھا ھەوڵەكان بۆ پێكھێنانی حكوومەتی عێراق و داواكارییەكانی كورد و ئەنجامی كۆبوونەوەكانی شاندی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی لە بەغدا دەخرێنەڕوو.
بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند:” لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە ۵ی۹ی۲۰۱۸، ئەنجومەنی سەركردایەتی باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كراوە”.
ئەندامهكهی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی راشیگەیاند:”ئێمە ئامادەی هەڵبژاردنین و پێشمان وایە دەنگی زۆر دەهێنین، ئەگەر هەڵبژاردنیش دواخرا ئێمە هیچ كێشەیەكمان نییە، بەڵام هەڵبژاردن بكرێت باشتر، چیتر نابێت حكومەت و پەرلەمان بەدرێژكراوە و كاربەڕێكەر بڕوات”.
سەبارەت بە حكومەتی نوێی عیراق وپۆستی سەرۆك كۆماربڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی گووتی:” پێویسته كورد بە یەك پاكێج و بەیەكگرتووی بەشداربن و پۆستی سهرۆككۆمار لای ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی سیادییەو دەبێت كورد وەری بگرێت ، دیاری كردنی كەسێك بۆ سەرۆككۆمار دەبێت بە رێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بێت”.