دوو ڕۆژکرایە پشوو

 

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرایده‌كات، “رۆژی سێ شه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلول و رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 20 ئه‌یلول پشووی فه‌رمی ده‌بێت له‌ ھه‌رێمی كوردستان”.

نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی 1440ی كۆچی، له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا دوو رۆژ ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

ئاشكراشیكرد، رۆژی یه‌كی موحه‌ڕه‌م كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی سێۆ شه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلول و 10ی موحه‌ڕه‌م كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 20ئه‌یلول به‌پێی ساڵنامه‌ی پشووه‌كان پشووی فه‌رمی ده‌بێت له‌ ھه‌رێمی كوردستان.

Back to top button